
نوانە
Philosophy Podcasts
نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم لەسەر ئەو بابەت و چەمکانەی لە ڕۆژانەدا فێری دەبم Keywords: nwane, nwana, sia, nariman, kurdish podcast
Location:
Iraq
Genres:
Philosophy Podcasts
Description:
نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم لەسەر ئەو بابەت و چەمکانەی لە ڕۆژانەدا فێری دەبم Keywords: nwane, nwana, sia, nariman, kurdish podcast
Twitter:
@sianariman
Language:
Arabic
Website:
https://sia.chawg.org
Email:
sia@chawg.org
Episodes
ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/causality لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان | نوانە ١٣ | وەرزی ٣
11/29/2025
باسێکە لەسەر ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/السببية لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان. تەماشاکردنی بیانووی هەردووکیان بۆ ئەم باسە. بە #کوردی لە #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Duration:00:09:33
خڕە یا خۆفرۆشە؟ - بیانوی زانین لە نوانە ئەڵقەی ١٢ وەرزی ٣
11/27/2025
هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە زانین و بیانووەکەی لەلای خۆمان چۆنە؟ ئێمە چۆن بەڵگە بۆ زانینی خۆمان دێنینەوە؟
------
کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman
بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Duration:00:19:09
مەعریفەتناسی | ئێمە چۆن دەزانین؟ | بەشی یەکەم | نوانە ١١ | وەرزی ٣
11/14/2025
بەشی یەکەم: سروشتی زانین (Nature of Knowledge)- گوزەرێکی خێرا لە زانینزانیدا بەشی یەکەم -ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بنچینەی زانینەکانمان چییە؟ ئێمە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دەیزانین ڕاستە؟ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی قووڵە بۆ نێو جیهانی "بیردۆزی زانین" یان ئەپستمۆلۆجی (Epistemology)، کە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی فەلسەفە. پێکەوە پێناسەی کلاسیکی زانین (باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار) شی دەکەینەوە، ڕووبەڕووی "کێشەی گیتیر" دەبینەوە، و سێ قوتابخانە سەرەکییەکەی ئەم بوارە دەناسین: واقعیەت (Realism)، میسالی (Idealism)، و پراگماتیزم (Pragmatism).ئەگەر دەتەوێت تێگەیشتنێکی باشترت بۆ چەمکی زانین هەبێت و بناغەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت بەهێز بکەیت، ئەم بەشە یەکەمە لەدەست مەدە.پێشەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - پرسیاری سەرەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - چییەتی زانین و نموونەکان. - کێشەی دڵنیایی لە زانین. - ناساندنی فەلسەفەی زانست (ئەپستمۆلۆجی).پێناسە و سەرچاوەکانی زانین - خستنەڕووی سەرچاوە و کتێبەکان. - کێشەی گیتیر (The Gettier Problem): ڕەخنە لە پێناسەی کلاسیکی زانین. - پێناسەی ستانداردی زانین (JTB): باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار.قوتابخانە فەلسەفییەکانی زانین - ناساندنی سێ قوتابخانەی سەرەکی: واقعیەت، میسالی، پراگماتیزم. - قوتابخانەی یەکەم: واقعیەت (Realism) - واقعی سادە (Naive Realism). - واقعی ڕەخنەگرانە (Critical Realism). - بیردۆزی جۆن لۆک: تایبەتمەندییە سەرەکی و لاوەکییەکان. - قوتابخانەی دووەم: میسالی (Idealism) - بنەمای سەرەکی: واقیع لە مێشکدا بوونی هەیە. - نموونەی خەونی فەیلەسوفی چینی و فیلمی (The Matrix). - - قوتابخانەی سێیەم: پراگماتیزم (Pragmatism) - بنەمای سەرەکی: ڕاستی ئەوەیە کە "کاردەکات". - نموونەی گڵۆپی سووری ترافیک. - بەکارهێنانی پراگماتیزم بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکان.ئەگەر ڤیدیۆکەتان بەدڵ بوو، لایکی بکەن و بۆچوونەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن بۆ ئەوەی بەشەکانی داهاتوو لەدەست نەدەن.#فەلسەفە #زانین #ئەپستمۆلۆجی #کوردی #فێرکاری #بیرکردنەوەی_ڕەخنەگرانە #پراگماتیزم #ڕیالیزم #ئایدیالیزم------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Duration:00:29:18
مریشکی من - پۆدکاستی نوانە ئەڵقەی ١٠ وەرزی ٣
11/3/2025
چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە.
#نوانە
#پۆدکاست
#سیا
----------------------------------------------------------
YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNariman
Telegram: https://t.me/sianariman
X: https://x.com/sianariman
Duration:00:17:42
کەی دەتوانین بڵێین "ئەمە هەڵەیە"؟ - نوانە ٩ وەرزی ٣
8/22/2025
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟
..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:15:06
مێتافیزیک - زبڵی ئەقڵ یا کرۆکەکەی؟ - نوانە ٨ وەرزی ٣
7/31/2025
لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Duration:00:19:11
هەموو مەنتق لۆژیک یاخود ژیربێژی بە کوردی - نوانە - پۆدکاست ئەڵقەی ٧ وەرزی ٣
5/24/2025
لەم ئەڵقەیەدا هەموو شێوە سەرەکییەکانی لۆژیک/ژیربێژی بەزمانێکی سادە، کە هەوڵم داوە زۆرترین کەس لێی تێبگات. هەر لە سەرەتاوە ئەرستۆ، پاشان ئیبن سینا و موزەفەر.
---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:16:59
ڕووکەشییەکان ''سەتحییەکان'' لەلای نیکۆلاس کار - نوانە ئەڵقەی ٦ وەرزی ٣
3/21/2025
گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:07:16
ئەسڵی ئیسلام و مەککەیە یاخود لە شارێکی ترەوە هاتووە؟ - پاتریشیا کرۆن - نوانە ئەڵقەی ٥ وەرزی ٣
3/21/2025
کرۆن و کووک لە پەرتووکەکەیان "هاجاریزم: دروستکردنی جیهانی ئیسلامی" (١٩٧٧) پێشنیاریان کرد، کە سەرچاوەی#ئیسلام لە ناوچەیەکی جولەکە-مەسیحی لە لیڤانت (بەتایبەتی بەترا)ە، نەک مەککە هاتووە. ئەوان سەرچاوەکانی دەرەوەی عەرەب وەک ڕووداونامەکانی/یادەوەری مەسیحی سریانی (وەک یۆحەننا بار پێنکایێ) و سەرچاوە ئەرمەنییەکان (وەک سێبێۆس)یان بەکارهێناوە، کە باسی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" و عەرەبەکان دەکەن کاتێک هاتوونەتە ئەو ناوانەی ئەوان..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:05:50
منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣
3/12/2025
لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمە
بەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:31:39
کۆیلایەتی ''مەڕ'' و ئاغایی''گورگ'' لەلای فریدریش نیتچە - نوانە ئەڵقەی ٣ وەرزی ٣
3/1/2025
نیتچە فەیلەسوفی ئەڵمانییە (١٨٤٤-١٩٠٠) مرۆڤەکانی دابەشکرد بۆ دوو جۆر: "مەڕ" و "گورگ". مەڕەکان ئەو کەسانەن، کە گوێڕایەڵی سیستەمن، لە ترسی مەترسی و ئازار ملکەچ دەبن و بەهای ڕەوشتیان بریتییە لە "باش بە و سەرپێچی مەکە". گورگەکان ئەوانەن، کە بەپێی ویستی هێزی خۆیان دەژین، مەترسی دەکەن، بەهاکانی خۆیان دادەنێن و بەرەنگاری کۆت و بەندەکان دەبنەوە. نیتچە خەڵکی هاندەدا لە ژیانی مەڕبوون بەرەو گورگبوون بڕۆن - واتە بەرپرسیارێتی ژیانی خۆیان وەربگرن و لە پێناو خەون و بەهاکانیان بوێر بن و بۆی بجەنگن.
بەستەری کتێبەکە (German): https://www.gutenberg.org/ebooks/7204
//
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:09:45
چی لەگەڵ خودا ئەزەلییە؟ بە گوێرەی ڕای ئیبن تەیمییە- نوانە ئەڵقەی ٢ وەرزی ٣
2/21/2025
ئیبن تەیمییە جیاوازیی دەکات لە نێوان دوو جۆر ئەزەلیەت: "القدم العيني" یان ئەزەلیەتی تاکەکەسی - ئەمە تەنها بۆ خودا هەیە "القدم النوعي" یان ئەزەلیەتی جۆری - ئەمە بۆ سیفەتەکانی خودا و کردارەکانی //کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:05:21
کلاوچییەکانی نوێگەریی و سەرسەرییەکانی تەکفیر - بیلال فەزڵ - نوانە ئەڵقەی ١ وەرزی ٣
1/18/2025
00:00 پێشەکی 02:52 ناساندنی "بلال فضل" وەک وتارنووس و سیناریستێکی میسری. 06:06 شرۆڤەی دیاردەی "دوو فاقی" و "دەبڵ مۆڕاڵ" . 09:22 گفتوگۆکردن لەسەر مەفهومی ئازادی و لیبرالیزم. 22:25 ئاماژەدان بە گرنگیی ڕاستگۆیی و دژایەتیکردنی دوو فاقی. 28:29 ڕێگا چارە چییە؟ 32:15 باسکردنی دیاردەی تەکفیر. 51:22 کۆتایی کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:52:23
کتێبی ''ئەقڵانییەت'' ــی ستیڤن پینکەر - - نوانە ئەڵقەی ٢٢ وەرزی٢
11/25/2024
ستيفن پینکەر زانایەکی زانستی دەماغە و مامۆستای زانستی دەروونیە لە زانکۆی هارڤەرد. بەناوبانگە بە شیکاری زانیاری و نووسینی کتێبی ئەو بوارە وەک *ڕەمکی زمان* و *ڕۆشنگەریی ئێستاا*. لە کتێبی *ئەقڵانییەت*. پینکەر هەوڵدەدات بیرکردنەوەی لۆژیکی و کارپێکردنی زانیاری سەرچاوەدار ڕوون بکاتەوە. باسی ئەوە دەکات چۆن توانیین بە تێڕامان و هەڵسەنگاندنی لۆژیکی وەڵامە چاکەکان هەڵبژێرین.
بەستەری کتێب: https://www.amazon.com/Rationality-What-Seems-Scarce-Matters/dp/0525561994
..
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:26:50
ڕەوشت دوای کانت بۆ ئەمڕۆ - نوانە ئەڵقەی ٢١ وەرزی٢
11/8/2024
لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەموو قوتابخانەکانی ڕەوشت لە ئیمانوێل کانتەوە بۆ جۆنت ستیوارت میل و ئەمڕۆی جیهان. هەروەها خستنەپێشی گرێکوێرەی شەمەندەفەرەکە trolley problem وەکو سەنگی مەحەک بۆ هەر شێوە و شیکارێک.
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:00:36:33
ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان- نوانە ئەڵقەی٢٠وەرزی٢
9/29/2024
پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە.
- هاوار بەرزنجی
- ڕزگار شەوکەت
- سیا نەریمان
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
Duration:01:07:23
بنەچەی مەعریفە و فەلسەفەی ئەزموونگەریی لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٩وەرزی٢- سیا نەریمان
9/12/2024
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو لە مرۆڤدا. بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding: http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concerning_human_understanding.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
Duration:00:20:41
بنەچەی لیبرالیزم و سەرەتای عەلمانییەت لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٨ وەرزی٢- سیا نەریمان
9/5/2024
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و خاوهدارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە خۆیان بکەن و حکومەتی نوێ دروست بکەن. بە واتایەکی تر مافی شۆڕش و ڕاپەڕین بناغەیەکی ڕەسەنە. بەستەری کتێبەکەی: https://www.yorku.ca/comninel/courses/3025pdf/Locke.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
Duration:00:19:52
پۆدکاستی نوانە | دەروونشیکاری جەماوەری گۆستاف لۆبۆن | ئەڵقەی١٧ وەرزی٢
8/8/2024
ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان.
پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی
• لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە.
• پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا کاری کردووە.
• حەزی لە پزیشکی دەروونی بووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی کاریگەری لەسەر ڕەفتاری گروپی و کولتووری باو و ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی بەرهەمهێناوە، ئەمەش وایکردووە توێژینەوەکەی ببێتە ئاماژەیەکی جەوهەری لە بواری دەروونناسی و لە نێو توێژەرانی میدیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.
• لەسەر شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی، هەروەها لەسەر شارستانیەتی ڕۆژهەڵات نووسیویەتی. یەکێکە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لەوانەی کە ستایشی نەتەوەی عەرەب و شارستانیەتی ئیسلامی دەکات، بە پێچەوانەی زۆربەی مێژوونووسانی ئەوروپی، بەو پێیەی پێی وابوو شارستانیەتی ئیسلامی باڵادەستی بەسەر جیهانی ڕۆژئاوادا هەیە.
بەستەری کتێبەکە:
https://socialsciences.mcmaster.ca/econ/ugcm/3ll3/lebon/Crowds.pdf
--
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#نوانە #کوردستان #کتێب #جەماوەر
Duration:00:24:29
هەڵەوێژی ژیربێژی logical fallacies | پەڕینەوە بۆ ئەنجام Begging the Question | سیا نەریمان
7/23/2024
زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies
| المغالطات المنطقية
بەشی یەکەم:
Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام
بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:
https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question
#podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک
---------------------------------
https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman
Twitter & Telegram: sianariman
Facebook: sianariman2024
Duration:00:07:27