Location:
United States
Description:
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
Language:
Arabic
Website:
https://anchor.fm/diwaxanpodcast
Episodes
#153دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی: چۆن خۆشەویست بین لای خەڵک!
7/10/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگی ژیانی هەر یەک لە ئێمە ئەویش بابەتی هونەری مامەڵەکردنە لەگەڵ خەڵک و نهێنی پەیوەندی سەرکەوتوو و کۆمەڵایەتیبوون و چۆن هاوسەنگی پەیوەندییەکانمان ڕابگرین
Duration:01:28:30
#152بیرکردنەوەی ئێمە بەرهەمی ئەم فیلم و کتێب و کەسایەتیانەیە
7/10/2025
لەم ڤیدیۆ تایبەتەدا بە دوو قۆڵی باس لە تەاوی ئەو کتێب و فلیم و کەسایەتییە کاریگەرانە دەکەین کە هۆشیاریان کردووینە سەبارەت بە چەندین بابەت و کاریگەریان هەبووە لە سەر ژیانمان و ڕۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی کەسایەتی و بیروبۆچوونمان وەک دیوەخان
Duration:01:41:37
#151گۆران جەودەت: لە سلێمانییەوە بۆ مایکرۆسۆفت، چۆن لە دەرەوەی وڵات کار بکەیت؟! - پۆدکاستی دیوەخان
7/10/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گۆران جەودەت کە ئەندازیاری پڕۆگرامسازییە لە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەوەی کە چۆن وەک گەنجێک کە لە کوردستان خوێندنی تەواو کردووە و توانیویەتی ببێت بە ئەندازیار لە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان
Duration:01:12:28
#150دکتۆر فاتح سەنگاوی: کارەساتی ئەنفال، جینۆساید، سەربەخۆیی ڕۆژئاڤا
7/10/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر فاتح سەنگاوی، پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ئەنفال و خاوەن چەندین کتێب و توێژینەوە لەسەر ئەو بوارە، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەکەین لەسەر پڕۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان هەروەها کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی زۆر کاریگەر و ناخهەژێن دەگێڕێتەوە کە زۆر پێویستە ئەم نەوەیەی ئێستا گوێبیستی بن و ئەو مێژووە بزانن. هەروەها باسێکی دۆخی براینمان دەکەین لە کوردستانی ڕۆژئاوا و ئەگەرەکانی بەردەمیان لە داهاتوودا.
Duration:01:19:00
#149دانیشتنێك لەگەڵ نەوەی ماندێلا! کلتوری ئەفریقی و ژیانی لە کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان
7/10/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەدیبا کوڕەزاکەی نێڵسۆن ماندێلا، شارەزا لە بواری سیاسەت و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەرکردنی قەیران. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی سیاسەت و کێشەکانی وڵاتی ئەفریقای باشوور و چۆن دەتوانین ئێمەی کورد سوودمەند بین لەو مێژوو و خەباتەی ئەوان و ئەزموونێکی سەرکەوتوو تۆمار بکەن. هەروەها باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی کلتووری هەردوولا دەکەین
Duration:01:22:26
#148عەلی غازی: بەسە، ڕێزی خۆتان بگرن! - پۆدکاستی دیوەخان
7/10/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عەلی غازی مامۆستا و ڕاهێنەر لە لەشجوانی، گفتوگۆ دەکەین لەسەر تەواوی لایەنەکانی بواری لەشجوانی. بە یارمەتی ئەزموون و زانیاری بەڕێزیان دەیخەینەڕوو کە بۆچی دەبێت هەموو کەسێک دەست پێ بکات و چۆن بە شێوازێکی درووست ئەنجام بدرێت. هەروەها باسی ستایڵی ژیان و بەکارهێنانی پڕۆتین هۆڕمۆن و سەپڵیمێنت دەکات
Duration:01:54:17
#147د. تەحسین حەمە غەریب: کەس بێ ئەخلاق نییە! زوڵم و دادپەروەری لە کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان
7/6/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر تەحسین حەمە غەریب گفتوگۆیەکی قوڵ و تێر و تەسەل دەکەین دەربارەی بابەتی ئەخلاق و دادپەروەری و لە ڕووی ئاین و فەلسەفەوە. بە یارمەتی فکری دەوڵەمەندی مامۆستا بیروبۆچوونی زۆر بەهادار دەخرێنەڕوو کە دەکرێتە ببنە بەرنامە و بنەمای ژیانمان. هەروەها چیرۆک و وانەی مانادار لەسەر بابەتەکە باس دەکات.
Duration:02:09:37
#146ژن و مێرد ژانن یان ژیانن؟ نهێنیەکانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو! - پۆدکاستی دیوەخان
7/6/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری کۆمەڵناسی و شارەزا لە بواری هاوسەرگیری، باسی بابەتێکی زۆر گرنگ و دڵخواز دەکەین کە ئەويش بابەتی هاوسەرگیریە چەندین بیر و بۆچوونی بەسوود و بەهادار لەسەر پڕۆسەکە و ژیانی هاوسەرگیری دەخرێنەڕوو، کۆمەڵێک ئامۆژگاری پراکتیکی باس دەکرێت، تەواوی زانیاریەکانیش زانستین و بە داتا پشتڕاسکراونەتەوە. بە گشتی باسوخواسێکی گشتگیرە لەسەر هەموو لایەنەکانی پڕۆسەی هاوسەرگیری، ئەم ئەڵقەیە پیشنیار دەکەین بۆ سینگڵەکان و خێزاندارەکانیش
Duration:01:56:40
#145سامان ئاکۆ: ڕەگەز گۆڕین، قورئان یان مەزهەبی عەرەب، تڕەمپ و دەرمان! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سامان ئاکۆ، گفتوگۆیەکی زۆر تایبەت دەکەین سەبارەت بە کۆمەڵە بابەتێکی هەستیار و جدی کە زۆر جێی مشتومڕن. کە ئەوانیش بابەتی ئازادی ڕادەربڕین و دۆخی ڕۆژئاوا، گۆڕانی ژینگە و ئاو و هەوا و گەڕانەوە بۆ سرووشت و دەرمانە گیاییەکان. هەروەها میوانەکەمان کۆمەڵێک سەرنج و بیروڕا لەسەر بابەتی قورئانی پیرۆز و فەرموودە دەخاتەڕوو
Duration:02:01:24
#144ئێزیدییەکان: چین و چیرۆکەکەیان چییە؟ ڕاستی بوونەوەری مەلیك تاوس! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لەم ئەڵقەیە لەگەڵ مامۆستا هامنۆ هەورامی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئێزدیەکان کە پێکهاتەیەکی گرنگن لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتێکی زۆر هەستیارە. دوور لە ڕەخنە و ستایش و بە شێوازێکی بابەتیانە لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامە مێژووییەکان و دەقەکان بیروباوەڕ و بنەما و مێژووی ئەم ئاینە دەخەینەڕوو
Duration:01:40:42
#143ڕووە ڕەشەکەی ناوبانگ، کاریگەری نەمانی بەهایەکانی خوا لە کۆمەڵگە! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە یادی جاران بە دوو قوڵی گفتووگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ئینفلوەنسەری و ناوبانگ و ڕۆڵی لە گەیاندنی خزمەت بە کۆمەڵگا، هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژیان و ئامانجداری و کاریگەری باوەڕبوون بە خودا لەسەر بەهاکانی ژیانمان و داڕشتنەوەی باڵاترین مانا بۆ ژیانمان بینەربن شێرەکان!
Duration:01:11:59
#142دکتۆر فەرهاد پیرباڵ: خۆتان ڕووتبکەنەوە! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر و پڕۆفیسۆر فەرهاد پیرباڵ، بە یارمەتی ئەزموونی دەوڵەمەند و خوێندنەوەی زۆری جەنابی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵە بابەتێکی زۆر دەکەین وەک؛ پەروەردە و ڕۆشنبیری، ئەکادیمیا و زانکۆ، بارودۆخی سیاسی و ئابووری. هەروەها باسێکی ئەزموونی ژیانی خۆی دەکات لەگەڵ کارەکانی و ئەو خەون و ئاواتانەی کە هەیەتی بۆ چاکسازی ڕیشەیی لەم وڵاتە
Duration:02:17:45
#139ژیانی ٣ کەرکوکی لە زانکۆیەکی ئینگلیزی کوردستان! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی
Duration:01:15:07
#137دایکی سارا: چیرۆکی ١٠ هەزار مناڵی بێ باوك، قوربانیدانی دایك، خەونی هەژاران! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ گفتووگۆ دەکەین دەربارەی کاری خێرخوازی و بارودۆخی هەژاران لە کوردستان، هەروەها کۆمەڵە چیرۆک و بەسەرهاتێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی کارکردنیدا ئەزموونی کردووە
Duration:01:09:41
#135لە ڕەحیماواوە بۆ کۆلێژی شاهانەی بەریتانی: پسپۆڕی هۆڕمۆنات، پزیشک و توێژەری نێودەوڵەتی
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد صاڵحی، پسپۆڕی شارەزا لە بواری نەخۆشی ڕژێنەکان، شەکرە و قەڵەوی، هاوەڵی کۆلێژی شاهانەی بەریتانییە. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی توێژینەوە و پیشەی پزیشکی لە وڵاتی بەریتانیا. هەروەها، باس لە چەند لایەنێکی دیکەی ژیانی خۆی دەکات
Duration:01:50:53
#134دیوەخانێکێ نێودەوڵەتی: بەرەو هەندەران، بە جیهانی بوون، گەورەترین هەنگاو! - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە دوو قۆڵی گفتوگۆ دەکەین لەبارەی بابەتی بە جیهانیکردنی بڕاندی خۆماڵی و کلتووری کوردەواری و ئەو پیشە گرنگانی کە دەبێت کاری زیاتر لەسەر بکرێت، هەروەها سوپڕایزێکی گەورەشمان بۆتان ئامادەکردووە!
Duration:01:04:29
#133شاڵاو حەسەن: ئەتەکێت، عەشایەری، ئەخلاق - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا شاڵاو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی ئەتەکیەت، کە بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و هەستیارە وپانتایەکی فراوانە لە ژیانەی هەر یەک لە ئێمە داگیردەکات، زۆر کەميش باس و خواسی لەبارەوە کراوە.
Duration:01:18:56
#132محەمەد مەسعود: درۆیەکانی مێژوو! قسەی هەق ڕەقە - پۆدکاستی دیوەخان
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا محمد مەسعوود, گفتووگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژوو مە چەندین ڕەهەندی نوێی بابەتەکە دەخاتە ڕوو، نهێنی سەرکەوتن و شکستی گەلان، پێشنیارکردنی چارەسەری لۆژیکی بۆ نەتەوەی کورد
Duration:01:45:30
#131 داوەر لهۆنی: چۆن ببیت بە براند، نهێنی بوون بە کەسایەتی ناو کۆمەڵگە
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک داوەر لهۆنی, گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی بڕاندی کەسی، چۆن سەرکەوتن لە کار و پیشەکەمان یاخود کەسایەتی و کردەوەمان.
Duration:01:25:01
دکتۆر جێگر کۆیی: خەیاڵەکانی پزیشکی، پێویسترین پیشەکانی کوردستان، فشاری کۆمەڵگە#141
7/3/2025
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر جێگر کۆیی گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی تەندروستی و بەتایبەتی پیشەی پزیشکی ددان، هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتی دەکەین. ئەم ئەڵقەیە زۆر گرنگە گەنجەکانمان و تەواوی ئەو کەسانەی کە نازانن بچنە چ بوارێک و کاری تیادا بکەن
Duration:01:14:13