پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن-logo

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

Arts & Culture Podcasts

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ

Location:

United States

Description:

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ

Language:

Kurdish


Episodes
Ask host to enable sharing for playback control

چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

10/2/2023
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە. سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چەندێک تێگەیشتن لێی ئاسان بووە و چیتان لێ وەرگرتووە💐 سوپاسیش بۆ بڵاوکردنەوە ناساندنی پۆدکاستەکە بە ئەزیز و هاوزمانانمان💐💐 نەریمان ئاغالی _________________________ #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن ناوی تیۆریی TRANSACTIONAL ANALYSIS (OF ERIC BERNE)

Duration:00:53:10

Ask host to enable sharing for playback control

گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟

1/27/2023
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ. وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە: تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ. 1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە: ئەم بەشە بۆ خۆمان و ئەوانی تریش ئاشکرایە، ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوت و حەز و زانیاریەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیدا دیارن. 2. بەشی تایبەتی خود لە لای چەپ و بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا، ئەم بەشە لای ئەوانی تر شاراوەیە، بەڵام لای خۆمان ناسراوە و بە مەبەست ئەو نھێنیانە بە شاراوەیی لای خۆی دەھێڵێتەوە، لە ڕێگەی زمان و گفتوگۆوە دەکرێ بۆ ئەوانی دی ئاشکرا ببێ. 3. بەشی نادیار و شاراوە بۆ خۆمان و ئاشکرا بۆ ئەوانی تر، ئەمە لای ڕاستی پەنجەرەکەیە بەشی سەرەوە و لای گرنگی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە، ئەمە ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوتی خود تێیدا لای دەورووبەری دیارە و بەڵام خۆی توانای بینینی نییە. بۆ بینینی ئەم بەشەی خۆمان پێویستمان بە وردبوونەوە و سەرنجی ئەوانی ترە لەسەر خۆمان ( Feedback). 4. بەشی ھەستپێنەکراو، لای ڕاست و خوارەوەی پەنجەرەکە، ئەم بەشە لای خود و وەھەم لای ئەوانی تر شاراوەیە. تەنھا لە ڕێگەی بەخۆداچوونەوە و وردبوونەوەی قووڵ لە لایەن خودەوە یان لەڕێگای ئەزموون و تاقیکردنەوەی کار و خولیاکانەوە وەدیار دەکەوێ، دەتواندرێ پێی بگوترێ گۆشەی بەهرەمەندییە نەدۆزراوەکان یان نەبیندراوەکان. لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا ڕاهێنانی ناساندنی ئەو بەشەی شاراوە لەخۆمان دەخرێنە ڕوو. بەهیوای سودلێبینین و هەر هەبن💐 نەریمان ئاغالی

Duration:00:30:29

Ask host to enable sharing for playback control

تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟

7/31/2022
ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت! سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی لای خۆتانەوە، هەر هەبن نەریمان ئاغالی

Duration:00:59:15

Ask host to enable sharing for playback control

خواردن و سەلامەتی و پەیوەندی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستی سەرەتایین

3/22/2022
پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس). ٢) پێویستی سەلامەتی (ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێتەوە). ٣) پێویستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە تایبەتییەکان (لێرەدا باس لە پەیوەندی خۆشەویستی، خێزان و ھاوڕێ و پەیوەستبوون بە گرووپێک و قبووڵکردنت و ھتد). ٤) پێویستی سەرکەوتنە تایبەتییەکان (ئەمە پەیوەندە بە دانپێدانانت لەلایەن ئەوانی ترەوە، ستایشکردنت، ھەبوونت لای ئەوانی دی وەک کەسێکی کاریگەر و ھتد). ٥) ئاسوودەبوون (ئەمە باس لە کامڵبوونی تاکە، مرۆڤێک کە کار لەسەر خود دەکات و ھەمووشتەکان لەناخی خۆیەوە گەشە پێ دەکات و توانا و بەھرەکانی تاک دەدۆزرێنەوە و دەچنە وێستگەی بەرھەمھێنانەوە) لەپێناوی لەخۆمان و ئەوانی دی تێگەیشیندا نەریمان ئاغالی

Duration:00:49:48

Ask host to enable sharing for playback control

پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا

12/30/2021
ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان. بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد. ١) جەستە و تەندروستی ٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی ٣) کار و بەرهەمەکان ٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان ٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ و ویژدان و کەرامەت سەرچاوەی تیۆری: هیلاریۆن پێتسۆڵ لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

Duration:00:47:11

Ask host to enable sharing for playback control

تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان

9/10/2021
بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ: ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە. واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ. ئەو لایانەش ئەوانەن: لای بابەتی: نێوەرۆکی بابەت و باسەکە. لای پەیوەندی: ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا. لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر: واتە ئەم لایە ڕوونی دەکاتەوە کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ چۆن خۆی پێشانی ئەوانی تر بدا یان چی لەسەر خۆی دەڵێ. لای ویستی کاریگەریی: ئەم لایە پێشانی دەدا، کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ بە نووسین یان قسەکەی چی لەتۆدا بگۆڕێ. لەگەڵ ئەوەشدا، ھەموو خوێندنەوە و وەرگرتنێک دیسان بەسەر چوارلادا دابەشکراوە، کە پێشی دەگوترێ: مۆدێلی 'چوار گوێچکە'، لێرەدا دێتە سەر ئەوەی تۆ لەکاتی گوێگرتن یان خوێندنەوەدا، کامە گوێچکەت بۆ ئەو کەسە یان قسەیە کاراکردووە. كە وەکو ھەمان دابەشکردنی لایەکانی سەرەوەن. بۆنمونە: تۆ بە ھاوسەرەکەت دەڵێیت: بەخێربێیتەوە ئەگەر تۆ زۆر بەجددیشت بێ، بەڵام پێشتر گرژییەک لە نێوانتاندا بوونی ھەبووبێ، ئەو بەو گوێچکەیە وەری دەگرێ، کە بۆ تانەلێدان وەریدەگێڕێ و ڕەنگە کاردانەوەی خراپیشی ھەبێ، ئەوجا تۆش توڕە دەبیت چونکە نیەتت وانەبووە، ئیدی کاتێک دەزانیت، دوو کەسی توڕە لێک نزیک دەبنەوە، لەکاتێکدا ئەمە ھەڵەتێگەیشتن و وەرگێڕانی ھەڵەیە. ئەگەر زانیاریمان لەسەر ئەو وردکردنەوەی سەرەوە ھەبێ، زۆر کێشە و توندووتیژی نێوانی مرۆڤەکان کەمتر دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاگاترەوە لەگەڵ یەکدیدا گفتوگۆ دەکەین. ھەر ئەم نووسین و بڵاوکردنەوەی منیش دەکرێ ئاوا بەسەر چوار لادا دابەشبکرێ، بۆنمونە: نێوەرۆک چییە؟ پەیوەندی من لەگەڵ ئێوەدا چۆنە؟ چۆن خۆم پێشانی ئێوە دەدەم؟ دەمەوێ بەم نووسین و و ئەڵقەیەی پۆدکاست کاریگەری چیم ھەبێ؟ سەرچاوەی ئەو تیۆرییە دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و نووسیەنەکانی دەرووننانس و پسپۆڕی گفتوگۆکردن بەڕێز فریدریش شولتس فۆن توون، بەھیوای شادی و ئارامی و گفتوگۆی ئاستبەرز پێکەوە. نەریمان ئاغالی ____________________ #پۆدکاستی #ژیان و #بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە

Duration:00:38:48

Ask host to enable sharing for playback control

چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟

7/7/2021
هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ. كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟ چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟ ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟ بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟ ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟ خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟ چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟ فەرموون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر ڕوونکردنەوە و باسی تر دەربارەی پرسی ئاڵودەبوون لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا. نەریمان ئاغالی

Duration:00:43:43

Ask host to enable sharing for playback control

گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان

6/5/2021
گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەکانمانی پێ بکەین. بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر لەسەر ئەو باسە بخوێننەوە، فەرموون لەو لینکەی خوارەوە بۆ بەدواداچوونی زیاتر: https://en.wikipedia.org/wiki/Active_listening لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

Duration:00:35:57

Ask host to enable sharing for playback control

بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟

5/5/2021
پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟ بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟ ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون و ئەقڵناسی سویسری Jean Piaget

Duration:00:28:37

Ask host to enable sharing for playback control

قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان

4/17/2021
ئێمەی مرۆڤ لە چوار قۆناغی گەشەکردنی ژیریدا. قۆناغی جووڵەی ئاوتۆماتیکی لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ٢ ساڵی. قۆناغی پێش بیرکردنەوە لە تەمەنی ٢ تا ٧ ساڵی. قۆناغی بیرکردنەوەی کۆنکرێتی لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا ١٢ ساڵی. قۆناغی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاڵۆزی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ١٨ بۆ ١٩ ساڵی. ئەم پرسە بەپێی تیۆری دەروونناسی سویسری ژان پیاژێ یە (Jan Piaget) لە سەدەی ڕابوردوودا بە زانستی دیاریکردنی ئەقڵ گەشتووە و ئەمە وەکو دیاریکردنی بنەمای گەشەکردنی ئەقڵی مرۆڤە، گرنگە ھەموو مرۆڤێک ئەو قۆناغانە ببڕێ بۆ ئەوەی بە تەواوی بە ئەقڵێکی کامڵ بگا کە مرۆڤ پێویستە پێی گەیشتبی. بەشێکی ئەم باسە پەیوەندی بە تەواوی تەمەنی مرۆڤەوە ھەیە و بە تەنیشت و لەگەڵ ئەم چوار قۆناغەدایە و لە گەورەبوونیشدا بەردەوامی ھەیە، کە چۆن ئێمە یەکەم زانیاری وەکو مرۆڤ وەردەگرین و لە مێشکماندا جێگای دەکەینەوە و دوایەش زانیاری تری دەخەینە سەر، لە ئەڵقەی داھاتوودا بەجیا ڕوون دەکرێتەوە. لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

Duration:00:31:30

Ask host to enable sharing for playback control

بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟

3/28/2021
چۆن هەستی ڕکابەری لە منداڵییەوە بەهۆی بەراوردکردنمان بە ئەوانی تر دروست دەبێ؟ ڕێگایەکی گرنگی بەختەوەری خۆت لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بدۆزەرەوە لەبری گرنگی بە هەست و ویست و ئارەزووەکانی خۆمان وەکو تاک بدرێ پێت دەڵێن: فڵان کەس ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەوە لە تۆش دەکرێ، بێ ئەوەی حیسابی ئەوە بکرێ کە داخۆ هەر بەڕاستی تۆ ئەوەت دەوێ؟ هەندێک جار بێ ئەوەی کەسانی خێزان ودەورووبەرمان شتێک لەوبارانەوە بڵێن، کەسەکە خۆشی وا ڕاهاتوو و بیردەکاتەوە کە دەبێ ئەویش بەو وێستگەی سەرکەوتنە بگا، تا ئەندامەکانی خێزان و ئەوانی تر لەخۆی ڕازی بکا چاولێکەری لە بەختەوەریت دووردەخاتەوە فەرموون بۆ زیاتر لە تۆمارە دەنگییەکەدا

Duration:00:28:13

Ask host to enable sharing for playback control

گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان

3/10/2021
گەشەکردنی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تاک لە ھەشت قۆناغی تەمەندا، لەنێوان ویست و ئارەزووەکانی خۆیی و داواو فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەدا. قۆناغەکانی تەمەن و گەشەکردنەکانی سایکۆلۆجیای تاک ١- لەدایکبوون تا تەمەنی یەک ساڵی لەنێوانی: بنەمای متمانە دروستکردن بەرانبەر بەدگوومانی ٢- لەدوای یەک ساڵی و شتێک زیاتر تا تەمەنی سێ ساڵی لەنێوانی: سەربەخۆبوون یان پشتبەخۆبەستن بەرانبەر شەرم و دوودڵی و ڕاڕایی ٣- لە سێ ساڵییەوە تا شەش ساڵی لەنێوان: دەستپێشخەری یان پێشدەستی بەرانبەر ھەست بە تاوانکردن ٤- لە شەش ساڵییەوە تا دوانزە ساڵی لەنێوان: توانا یان لێوەشاوەیی بەرانبەر ھەستی خۆ بەکەمزانی ٥- لە دوانزە ساڵییەوە تا ١٨ ساڵی لەنێوان: شوناس دۆزینەوە، خۆدۆزینەوە بەرانبەر پەرتەوازەبوونی شوناس ٦- سەرەتای گەورەبوون تا ٤٠ ساڵی لەنێوان: پەیوەندی گرتن و تێکەڵبوون بەرانبەر گۆشەگیریی ٧- لە چل ساڵییەوە بۆ شەست و زیاتر لەنێوان: گواستنەوەی بەرھەمی خوودی بۆ نەوەی داھاتوو بەرانبەر ھەستی بێ بەرھەمی و بێ سودی ٨- لە سەرووی شەست ساڵییەوە تا مردن لەنێوان: ئاسودەبوون و ئارام بوون و پاڵلێدانەوەی دەروونی بەرانبەر سەرگەردانی یان دۆژداماویی و نائومێدی. لە ڕاوێژی دەروونیدا دەروونناسان و پەروەردەکاران سود لەو دیاریکردنی ئەو قۆناغانە بۆ سەردانیکارانیان دەبینن تاکو لە تەمەنێکی سەرووشدا ھەوڵی پڕکردنەوەی ئەو ھاوسەنگییە بدرێ کە لە منداڵیدا و لەکاتی خۆیدا نەکراوە، ئەوە ھاوکارە بۆ بەفیڕۆنەدانی کات و زووتر چارەسەری ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ھاوکاری و ڕاوێژە.

Duration:00:35:12

Ask host to enable sharing for playback control

ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو

2/23/2021
هۆکاری شکستی پەویوەندی نێوان خەڵکی چین و چۆن پەوەندیەکانمان بەهێز دەکەین؟ بۆ پەیوەندیەکی بەهێز چیمان پێویستن و ئەو ڕێگاو هۆکارانە چین کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست و ئارامی نێوانمان لەگەڵ هەر کەسێکدا دەبێ بیزانین لە پەیوەندی بەهێز یان شکستدا، چی لە مێشکماندا ڕوودەدا و بۆ مرۆڤ لەگەڵ ئەوانی تردا پێویستی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییە؟ ئەوانە و زۆر باسی تری گرنگ لەبارەی پەیوەندی سەرکەوتوو و شکستی نێوان کەسەکان لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێ لێ دەبن

Duration:00:27:23

Ask host to enable sharing for playback control

کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی و ژیانمان

2/9/2021
باسی یەکەم پەیوەندی منداڵە لەگەڵ کەسی یەکەمدا کە بەزۆری دایکە، لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تاکو نزیکەی تەمەنی دووساڵی منداڵەکە بەم باسە زانستییە دەگوترێ: پەیوەندی دڵنایی، کە بناغەی کەسایەتیمان دیاری دەکات ودواتر لەوێوە ڕەهەندەکانی تری گەشەکردن بینا دەکرێن

Duration:00:32:05

Ask host to enable sharing for playback control

گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی

1/24/2021
ئەم باسە تایبەتە بە گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی لەسەر بنەماکانی تووخم و ژینگە و خۆبەڕێوەبردنی تاک.

Duration:00:29:18

Ask host to enable sharing for playback control

ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

1/11/2021
ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە و تایبەتە بە ناساندنی پۆدکاستەکە ژیان و بەرکەوتن چییە و بۆ داهاتوو چی دەکات و چی دەوێ؟ نێوەرۆکی بەرنامەکانی چۆن دەبن و بە کامە قۆناغانەدا تێپەڕ دەکا؟ کێ بەڕێوەی دەبات و هتد

Duration:00:21:48

Ask host to enable sharing for playback control

یەکەم بڵاوکراوەی ژیان و بەرکەوتن

1/3/2021
بڵاوکردنەوەی یەکەم دەنگی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ئەم بڵاوکردنەوەیە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەدایە، لەگەڵ ئەوەدا لەپێناوی هاوکاریکردنی ئەو بەڕێزانەدایە کە تاکو ئێستا بەرکەوتنیان لەگەڵ پۆدکاستدا نەبووە، ئێمە لە ڕێگەی کەناڵەکانی سۆشیال مێدیای پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنەوە، هاوکاریان دەبین تاکو بتوانن لە ڕێگای یەکێک لە بەرنامەکانەوە گوێ لەم دەنگە بگرن و بۆ داهاتووش بەرنامەکانی ئەم پۆدکاستەیان لەدەست نەچن لەگەڵ ڕیز و سڵاودا

Duration:00:01:44